Sveriges mest populära poddar

Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast

Kurdbun (کوردبوون) - Episode 14

29 min • 29 december 2023

Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌ ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.

لەو ئاڵقەیە ڕا دەفتەری ژمارە ٣ هەڵدەدەینەوە. بەداخەوە دەفتەر و بیرەوەرییەکانی پێش ئەو قۆناغە، زۆربەیان فەوتاون. لەو دەفتەرەدا کاپیتان بۆمان باسی دەوڵەمەندەکانی شار دەکات کە لە ترسی تاڵانی مڵک و ماڵیان کێچیان لە کەوڵی کەوتووە و خۆیان لە خەڵکی ئازا و لەزەبر نیزیک دەکەنەوە تا بیانپارێن. کاپیتان دەڵێ:
لە پلیکانەکانی مەحکەمەی قازی دەهاتمە خوارێ، تەماشام کرد دێڵە تڕکەنەکان [مەبەستی دەوڵەمەندەکانە] وەسەر دەکەوتن تا بچنە لای قازی. ترسیان لێ نیشتووە کە مەنگوڕان تاڵانیان کەن. وەها ترساون کە خۆیان دەگەڵ ڕەجاڵی شاری نیزیک دەکردەوە و ببوونە دۆست. لەوە پێش بێزیان لێدەکردن و بە عیسانیان نەدەزانین و سووک و بێ قیمەت چاویان لێدەکردن. جاری وابوو کە ڕقیان هەڵدەستا پێیان دەگوتین (عەمباڵی کوڕی عەمباڵی)، یان جنێوی هەرە گەورەیان، (بڕۆ لاچوو هەی ڕەجاڵەی سەگباب) بوو. وەک ئەوان لە زێڕ دروستکرابن و ئێمە لە قووڕ. ئێستا لە ترسی مەنگوڕان و لە ترسی بەتاڵان چوونیان، دەستەدەستە ڕەجاڵە دەبەنە ماڵی خۆیان و سوێند بۆ یەکتر دەخۆن، دەگەڵ یەکتر بران و موویان لەبەینەوە ناچێ. زۆر جار کە دەڵاڵەکانی دەوڵەمەندەکان دەهاتنە لام و پێیان دەگوتم کە ئەوشۆ بانکراوی بۆ ماڵە کێ و کێ، منیش گوونم نیشان دەدان و نەدەچووم.

Kategorier
Förekommer på
00:00 -00:00