Kurte Çîrok – کورتە چیرۆک | Rega Podcast
دامەزرانی حکومەتی عێراق و خەباتی نەتەوایەتی کوردەکان بە ڕێبەرایەتی شێخ مەحموود بەرزەنجی
وەرگیراو لە کتێبی بزووتنەوە نەتەوایەتییەکانی کورد، نووسینی د.سادق شەرەفکەندی
ڕۆڵی زلهێزەکان، لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی و ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و دابەشکردنی ئەم وڵاتانە لەسەر بنەمای کانگای نەوتی و ڕۆڵی کوردەکان و هەڵسوکەوتی تورکەکان لەم بارەوە، لەم ئەڵقەیە دا بە وردی دێتە بەر باس. ئاماژەی د.سادق شەرەفکەندی لەسەر پێناسەی دوو پەیمانی سێور و لۆزان زۆر جێگەی سەرنجە.
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاین و دابەشکردنی دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)