Sveriges mest populära poddar

Kurte Çîrok – کورتە چیرۆک | Rega Podcast

To Deryamî (تۆ دەریامی) Şarox – Rega Podcast

38 min • 5 februari 2024

To Deryamî (تۆ دەریامی) Şarox – Rega Podcast

تۆ دەریامی

بەسەرهات و گۆرانی عەزیز شاڕوخ

مامۆستا عەزیز شاڕوخ بەسەرهاتی ژیانی خۆی بە قەڵەمی جوان و پاراوەی، هەڵقوڵاو لە هەستێکی جوان و پاک، بەو پەڕی سەداقەت و ڕاستگۆیی، لە کتێبی تۆ دەریامی کردووتە دیاری بۆ هۆگران و هەروەها بۆ گەلی کورد.

شاڕوخ بەو پەڕی خاکەڕایی باس لە بەسەرهاتی پڕ لە مەینەت و کەند و کۆسپی ژیانی دەکات و هاوکات بە نووسینێکی جوان، سەردەمی منداڵی و کاتی هۆگری بۆ مۆسیقا و هونەری کوردی باس دەکات.

بەسەرهاتێکی باڵکێش و تاڵ و لە هەمانکاتدا شیرین.

تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ مامۆستای ئاواز و گۆرانی و مەقامی کورد، عەزیز شاڕوخ ئاواتی هەموو لایەنگرانی ئەو مرۆڤە شەریف و پاکە بێ خەوشیە.

سپاس بۆ ناوەندی کتێبی شنە لە شاری سەقز بۆ هاوکاری و چاپی دووبارەی ئەم کتێبە.

تیمی پۆدکاستی ڕێگا ئەم بەرهەمە پێشکەش بە مامۆستا عەزیز شاڕوخ دەکات.

Kategorier
Förekommer på
00:00 -00:00